پشتگیریی دارایی بۆ وەرزش و چالاکییە هونەرییەکانی دووای کاتی قوتابخانە

ئایا ئەزانیت بە هۆی COVID-19 ، دەتوانیت داوایەک پێشکەش بکەیت بۆ وەرگرتنی پشتگیریی دارایی شارەوانیی لە رێگای بنکەی خزمەتگوزارییەکانی شوێنی دانیشتنت. ئەو پشتگرییە داراییە ئەدرێت بە مەبەستی تۆمارکردنی منداڵانی لەدایکبووی ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٤ بۆ بەشداریی لە چالاکییە وەرزشیی و هونەرییەکان. مەرجی بەخشینی ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەو خێزانانەیە کە کۆی گشتی داهاتی مانگانەیان کەمتر بووە لە ٧٤٠٠٠٠ کرۆنای ئایسلاندی لە نێوانی مانگی ٣ بۆ مانگی ٧  لەم ساڵەدا ٢٠٢٠ 

تۆ ئەتوانیت ئەو برە پارەیە/پشتیوانییە بەکاربهێنیت بۆ بەشداریی منداڵەکەت لە تۆپی پێ ، باسکە ، بالە ، جومناستیک یان هەر وەرزشێکی تر بە ئارەزووی منداڵەکە، هەروەها بۆ کۆرسی فێربوونی مۆسیقا، بالێت و چالاکیی هونەریی تر. زانیاریی زیاتر وەربگرە لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی ئەم پشتگیرییە داراییە لەلای شارەوانیی شوێنی دانیشتن.

پشتگیرییە داراییەکە بە بڕی ٤٥٠٠٠ کرۆنایە بۆ هەر منداڵێکی لەدایکبووی ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٤

پێش ئەوای داواکەت بنێریت بۆ شارەوانی بە مەبەستی وەرگرتنی پشتگیریی، پێویستە دڵنیا بیت، تەئکید بکەیتەوە، کە ئایا خێزانەکەت مەرجەکانی لای سەرەوەی تێدا هەیە! ئەویش بەوەی بچیتە ناو لاپەڕەی island.is خۆت تۆمار بکەیت بە بەکارهێنانی کۆدە چوار ژمارەییەکە/دیجیتاڵ ئای دی، کە ئیتر لەوێوە زانیاریی دائەبەزێت بۆ بەردەست بەڕیوەبەرایەتیی کۆکردنەوەی باجی داهات (RSK). لەسەرسایتی island.is زانیارییەکان بە زمانەکانی ئایسلاندیی ، ئینگلیزیی و پۆڵاندیین.

بۆ ئاگاداریی : بۆ هاوسەرەکان ، ژن و مێرد و ئەوانەی پێکەوە ئەژین پێویست بە ڕەزامەندیی هەردوولا دەکات بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر داهاتی خیزان لەلایەن دەسەڵاتی باج ی داهات/تاکس (RSK) بە بەکارهێنانی پێناسی ئەلەکترۆنیی لە پێگەی فەرمی island.is

ئەگەر وەڵامت وەرگرت بەوەی کە مافی داواکردنی ئەو پشتگیرییەت هەیە ئەوا زانیاری زیاتر بۆ هەنگاوەکانی دووایی لەسەر سایتی island.is وەردەگریت. ئەگەر وەڵامەکەت بەوە بوو کە مافی وەرگرتنی پشتگیرییت نییە ئەوا ڕێنمایی دەکرێیت تا بزانیت بۆ سەرنج و پرسیارەکانت لەسەر ئەنجامی داواکەت ڕوو لە کوێ بکەیت.

  • ماوەی پێشکەشکردنی داوا بۆ وەرگرتنی پشتگیریی کراوەیە تا ١ی مارس/ئازار ٢٠٢١
  • پشتگرییەکە بۆ چالاکییە وەرزشیی و هونەرییەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١

شارەوانییەکان بەپێی پەیڕەوی خۆیان پشتگیرییە داراییەکان دابەش دەکەن کە ڕەنگە هەموویان وەک یەک نەبن بە گوێرەی ئەم خاڵانە :

  • جۆر و چۆنێتی وەرزش و چالاکییە هونەرییەکان کە ئەم پشتگیرییە ئەیانگرێتەوە.
  • ئەو زانیاریی و داتایانەی کە پێویستە پیشان بدرێت لەگەڵ داواکەدا.
  • ماوەی پێچوونی / ڕایی کردنی داواکان.

پرسیار و تێبینی سەبارەت بەم پشتگیرییە داراییە ئاراستەی شارەوانییەکانتان بکەن .

لێرەوە ئەتوانیت سەردانی بکەیت ، تا بزانیت مافی ئەوەت هەیە پشتگیرییە داراییەکە وەربگریت www.island.is

بەکارهێنان و مامەڵەی زانیارییە تایبەتییەکان / داتا کەسییەکان

بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە ئایا تۆ، خێزانەکەت ئەو پشتگیرییە دەتانگرێتەوە و مافی وەرگرتنیتان هەیە یان نا ، ئەوا کار لەگەڵ ئەم زانیارییە تایبەتییانەدا دەکرێت : ناو ، کێنیتالای هەموو ئەندامانی خێزان ، شوێنی دانیشتنی یاسایی و ژمارەی خێزانیی (کەسی گەورەی ماڵ ) لەگەڵ زانیاریی لەسەر کۆی داهات لە ماوەی مانگی ٣ هەتا مانگی ٧ ساڵی ٢٠٢٠

ئەوکاتەی بەڕیوەبەرایەتیی کۆکردنەوەی باج ی داهات ڕەزامەندیی ئێوەی وەرگرت (ئیمزاکراو بە بەکارهێنانی پێناسی ئەلەکترۆنیی) بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە کەسییەکان ، ئیتر ئەو داتایانە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و بەیان دەکرێت لە پێگەی فەرمیی island.is. بە هەمان شێوە داتاکانت بۆ شارەوانیی و سەنتەرە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بەردەست دەبن لە سایتی island.is

پەیوەست بە پێشکەشکردنی داوای وەرگرتنی پشگیریی دارایی بۆ بەشداربوون لە وەرزش و چالاکیی هونەریی بۆ منداڵ ، بەرپرسیارێتی بەکارهێنان و پاراستنی زانیارییە کەسییەکان دەکەوێتە ئەستۆی  island.is. بەڵام بەرپرسیارێتی داتا کەسیی و تایبەتەکان لەگەڵ کاری بەڕێوەبردنی پێگەی  island.is  دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی دارایی و کاروباری ئابوری لە : Lindargata 7، 101 Reykjavík.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مامەڵەی زانیارییە کەسییەکان لەلایەن حکومەتی ئایسلانداوە – بەندی سیاسەتی تایبەتییە کەسییەکان ، ماوەی هێشتنەوەی داتاکان و مافەکانت ، بڕوانە ئێرە :

https://www.stjornarradid.is/medferd_personuupplysinga

بۆ ئاگاداریی، تکایە بزانن ئەوەی لای سەرەوە هاتووە بە تەنها مەبەست ل island.is  ، ڕێسای تر جێ بە جێ دەکرێت لە چارەسەر و مامەڵەی داتا کەسییەکان سەبارەت بە خودی داواکە و ماوەی ڕایی کردنی لە لایەن شارەوانییەکانەوە.